80 په‌رله‌مانتارى عێراق داواى دانیشتنى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

 80 په‌رله‌مانتارى عێراق داواى دانیشتنى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى خوله‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ 80 په‌رله‌مانتارى عێراق داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، دانیشتنێكى به‌په‌له‌ و نائاسایی ببه‌سترێت به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه‌ به‌كاره‌سات وه‌سفیان كردووه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، 81 په‌رله‌مانتارى خولی ته‌واوبووى په‌رله‌مانى عێراق (2014- 2018) واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى ماوه‌ ته‌واو بوو به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌به‌ر مه‌ترسى دۆخى عێراق به‌هۆى ده‌ستكاریكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، داوا ده‌كه‌ن دانیشتنێكى به‌په‌له‌ ببه‌سترێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌یاندا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان "كاره‌ساتن" و ساخته‌كاریی تێدایه‌ و ڕاستییه‌كان شێوێندراون، بۆیه‌ داواى دانیشتنى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه‌ تێیدا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت و : "عێراق له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ ڕزگار بكه‌ن".

له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆیان كردووه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانیان تێدایه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كان، نه‌یانتوانیوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12/ 5/ 2018، ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنن.








باسنيوز
Top