موقتەدا سەدر شێوازی پێکهێنانی حکوومەت ئاشکرا دەکات

 موقتەدا سەدر شێوازی پێکهێنانی حکوومەت ئاشکرا دەکات
رێبەری رەوتی سەدر شیوازی کابینەی داهاتووی حکوومەتی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات، کە هاوپەیمانییەکەی دروستی دەکات.



موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە حکوومەتی داهاتووی عێراق لە هەموو لایەنەکان و بۆ رازیکردنیان، پێک نایەت و گوتویەتی، ”لێکدراوی عەتار نابێت“.



موقتەدا سەدر هەروەها رایگەیاندووە، هاوپەیمانیی سائیرون حکوومەتێکی تەکنۆکرات (کەسی شیاو لە شوێنی شیا) دروست دەکات، کە ببێتە دەرگایەک بۆ رزق و رۆزیی گەلی عێراق و نەبێتە هۆکارێک بۆ ”دزیی حزبەکان“.



وەک لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن دەردەکەوێ، هاوپەیمانیی سائیرون لە زۆربەی شارەکانی عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندیی لیستە سەرکەوتووەکان دایە.



ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.



رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.



باسنیوز
Top