ڕۆژنامه‌یه‌ك: عه‌بادی و مالیكی و عامرى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت كاندید ناكه‌ن
یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سوله‌یمانى، به دیدارى ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، سه‌رۆكایه‌تی «هاوپه‌یمانى نیشتمانى»ى پێشوو، ده‌ستى پێكرد، كه تێیدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م دواییه‌ى په‌رله‌مان و سیناریۆكانی هاوپه‌یمانێتى چاوه‌ڕوانكراو و شێوه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو، كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دیداره‌كانى فه‌رمانده‌ى «فه‌یله‌قى قودس» كه به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراقه له ئێران، ڕای گه‌یاندووه: "قاسم سوله‌یمانى، داواى له جه‌عفه‌رى كردووه ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان ببینێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێكى قه‌بووڵكراوه لاى شیعه‌كان، به‌ڵام جه‌عفه‌رى پێیباش بووه چاوه‌ڕێ بكات تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوه‌تى و به‌شێوه‌ى كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
ڕۆژنامه نزیكه‌كه له حزبوڵڵاى لوبنانى، ئاشكراى كردووه، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى «حزبى ده‌عوه» (مالیكی و عه‌بادی) له‌گه‌ڵ كادره‌كانى (فه‌تح) ئه‌نجام دراوه و گه‌یشتن به واژۆكردنى په‌یمانى شه‌ره‌ف كه تێیدا هاتووه، هه‌ریه‌ك له هادى عامرى، حه‌یده‌ر عه‌بادی و نوورى مالیكی، خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید نه‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مالیكی ڕای گه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشت به ئه‌نجامى باش بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كوتله پێكبهێنرێت".
به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، تائێستا لیسته‌كه‌ى موقته‌د سه‌در (سائیروون) براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12/ 5/ 2018ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه، به به‌ده‌ستهێنانى 55 كورسى.
باس‌نیوز