پۆمپیۆ: داوكارین حكومه‌تی نوێ كار بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بكات

پۆمپیۆ: داوكارین حكومه‌تی نوێ كار بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بكات
ئه‌مریكا داوا له‌ په‌رله‌مانی نوێی عێراق ده‌كات حكومه‌تێك پێكبهێنن كه‌ كار بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بكات و به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پاش "سه‌ركه‌وتن" به‌سه‌ر داعشدا پیرۆزبایی ده‌كات.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای پیرۆزباییكردن له‌ عێراقییه‌كان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژییه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌به‌ین.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، پۆمپیۆ گوتوویه‌تی: "داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عێراق ده‌كه‌م، به‌ زووترین كات و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستووردا دیاریكراوه‌، حكومه‌تێك هه‌ڵبژێرن كه‌ كار بۆ خزمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كان بكاته".

رۆژی شه‌ممه‌ 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوو رێژه‌ی به‌شدارییكردنی هاووڵاتیان له‌ پرۆسه‌كه‌دا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و له‌ عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ 45% و بڕیاره‌ تا سبه‌ینێ ده‌ره‌نجامه‌كانی رابگه‌یه‌نرێت. به‌ڵام روون نییه‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چه‌ند مانگی پێویسته‌.







K24 -
Top