له‌ هێرشێكى داعش له‌ كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك پۆلیس و چه‌كدارى حه‌شد كوژران

 له‌ هێرشێكى داعش له‌ كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك پۆلیس و چه‌كدارى حه‌شد كوژران
سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/ 5/ 2018 ڕایان گه‌یاندووه‌، 6 پۆلیس و چه‌كدارى حه‌شدى عه‌شایه‌ریی، له‌هێرشێكى داعشدا له‌ باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك، كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "له‌ گوندی سه‌عدوونییه‌ی شاره‌دێی ڕه‌شاد، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكى پشكنینی سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدى عه‌شایه‌ریی كه‌ له‌ سنووه‌كان پێكهاتووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ له‌و هێرشه‌ى داعشدا، 4 پۆلیسی فیدڕاڵی و دوو چه‌كداری حه‌شدى عه‌شایه‌ریی كوژران و دوو چه‌كدارى تریش به‌سه‌ختى بریندار بوون.

پێشتریش له‌ مانگى شوباتى له‌هه‌مان گوندى سنوورى شاره‌دێی ڕه‌شاد، داعش بۆسه‌یه‌كی بۆ چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى دانا و به‌ده‌یان چه‌كدارى كوشت.








باسنيوز
Top