هاوسه‌رى ئه‌یاد عه‌لاوى: ڕێگه‌یان پێنه‌دام ده‌نگ بده‌م
سیاق عه‌لاوى، هاوسه‌رى ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق و سه‌رۆكى لیستى نیشتمانى، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ویستوویه‌تى وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كى عێراقی له پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌شدارى بكات، به‌ڵام ڕێگرییان لێكردووه.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كه هه‌رچه‌نده كارتى ده‌نگدانه‌كه‌شى نوێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه ده‌نگ بدات.
ئه‌یاد عه‌لاوى، له‌دواى ئه‌نجومه‌نى حوكم بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی له‌نێوان 28/ 6/ 2004 تا 6/ 4/ 2005 سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تى عێراقی كرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوودا لیستى تایبه‌تى هه‌بووه و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا سه‌رۆكایه‌تى لیستى نیشتمانى ده‌كات. له هه‌ڵبژاردنى 2010 لیستى عێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لاوى، توانى 91 كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام نوورى مالیكی به 89 كۆرسییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانى وه‌رگرت.
باسنيوز