له به‌غدا چه‌ندین ئامێری ئه‌لیكترۆنى له ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌كار كه‌وتن
فه‌ریق (جه‌لیل ڕوبه‌یعی) فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا، ڕای گه‌یاند: "بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌و ئامێرانه‌ى له‌كار كه‌وتوون، په‌یوه‌ندیمان به كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كردووه".
ئه‌و به‌رپرسه، ژماره‌ى ئامێره له‌كاركه‌وتووه‌كان و ناوه‌ند و بنكه‌كانى ده‌نگدانی ئاشكرا نه‌كردووه كه تێیاندا كێشه دروست بووه.
بۆ یه‌كه‌م جاره له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه له 2003، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئامێری ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان له ناوه‌نده‌كاندا به‌كار ده‌هێنێت.
له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت، كه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانه، له‌ته‌واوى عێراق 942 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانى تایبه‌تیان هه‌یه و كۆى ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، زیاتر له 24 ملیۆن ده‌نگده‌ره، هاوكات 7376 هه‌زار كاندیدیش كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانى 328 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
باسنيوز