مالیکی: دوای هەڵبژاردن شەڕی ناوخۆیی لە عێراق دروست دەبێت
نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، شەڕی ناوخۆیی بە گشتی دوای دوو رووداو لە وڵاتان دروست دەبێ، کە بریتین لە؛
- سەرژمێریی دانیشتووان
کاتێ ئەنجامی سەرژمێرییەکە بەدڵی هەندێک پێکهاتە نابێ.
- هەڵبژاردن
کاتێ ئەنجامەکان بە دڵی بەشێک لەلایەنەکان نابێ.
ئەو لێدوانەی نوری مالیکی لەکاتێک دایە، کە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
چاودێران باس لەوە دەکەن، مالیکی، کە لە ساڵی 2006-2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، لەم هەڵبژاردنەدا ناتوانێ زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە دەسەڵات نەماوە و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی ئێستای وڵاتەکەی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سکابەرییەکەی سەختی دەکەن.
باسنیوز