شه‌رمه‌زاركردنى عه‌بادی و وه‌زیرێك له‌ یاریگایه‌كی تۆپی پێ

شه‌رمه‌زاركردنى عه‌بادی و وه‌زیرێك له‌ یاریگایه‌كی تۆپی پێ
له‌كاتى كردنه‌وه‌ى یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف و له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى وتارى حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌لایه‌ن مه‌هدی عه‌لاق، ئه‌میندارى گشتیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رى ئاماده‌ بووى یاریگاكه‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌هوتاف كێشان شه‌رمه‌زار كرا.

جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى یاریگاكه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ هاواریان دژ به‌گه‌نده‌ڵی ده‌كرد و گوته‌یه‌كی موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دریان ده‌گوته‌وه‌، كه‌ له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌ پێشتر گوتی: "شلع قلع كلكم حرامیه‌" به‌واتاى "هه‌موویان گه‌نده‌ڵن و له‌ده‌سه‌ڵات ده‌ربكرێن".

دواتر له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى وتاره‌كه‌یدا، به‌هه‌مان شێوه‌ عه‌بدلحوسێن عه‌بتان، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى وتاره‌كه‌یدا، به‌هه‌مان هوتاف شه‌رمه‌زار كرا و ڕێگه‌ى پێنه‌درا وتار بخوێنێته‌وه‌.








باسنيوز
Top