سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەراوێزکردنی پێکهاتەکان ئاشکرا کرد
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی یەکێک لە لایەنگرانیدا رایگەیاندووە، ئەو لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەت لەڕێی زۆرینەی سیاسی نییە، ”سیاسییە خەیاڵپڵاوەکان داوای دەکەن، بۆ ئەوەی گەندەڵییەکانی خۆیان درێژە پێ بدەن“.
تا ئێستا تەنیا ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و نوری مالیکیی سەرۆکەکەی داوای پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی سیاسی دەکات.
لە ئەگەری پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی سیاسی، پێکهاتەکانی گەلی کوردستان، عەرەبی سوننە، مەسیحییەکان، تورکمانەکان، سابیئە و هەموو کەمە نەتەوە و ئایینەکانی دیکەی عێراق پەراوێز دەخرێن، چونکە ئەگەر کار بەو سیستەمە بکرێت، بەردەوام حزبە شیعییەکان زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، بەوپێیەی زۆرینەی گەلی عێراق پێک دەهێنن.
باسنیوز