بەسەدان فەرمانبەری عێراق نۆ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

 بەسەدان فەرمانبەری عێراق نۆ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
بە سەدان فەرمانبەری وەزارەتێكی حکوومەتی عێراق ماوەی نۆ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە.

حوسێن حەیاوی، بەرپرسی بەرپرسی پەیوەندی و هەماهەنگی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، "فەرمانبەرانی گرێبەست لە هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی ماوەی نۆ مانگە مووچەكانیان پێ نەدراوە".

روونیشی كردەوە، ئەو فەرمانبەرانە 13 خۆپیشاندانیان كردووە و هەر بەڵێنیان پێ دەدرێت و هیچیان بۆ ناكرێت.

حەیاوی ئاشكراشی كرد، ئەوانەی نۆ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە ژمارەیان لە نێوان 400 بۆ 500 کەس دەبێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە، پێیوایە گەندەڵی لەو بوارە هەیە و دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی هێڵی فرۆكەوانی بكرێت، گوتیشی: "پێنەدانی مووچە بەو كەسانە تاوانێكی گەورەیە".
.








باسنيوز
Top