لافاو لەناو نەخۆشخانەیەکی گەورەی عێراقیدا دروست دەبێت

لافاو لەناو نەخۆشخانەیەکی گەورەی عێراقیدا دروست دەبێت
بەهۆی بارانبارینەوە، لافاو لەناو نەخۆشخانەیەکی گەورەی عێراقیدا دروست دەبێت و دەبێتە هۆی مشتومڕی هاووڵاتییان.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە و تێیدا بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکرێ کە کام شاری عێراقە، دەردەکەوێ، باران لە بنمیچی نەخۆشخانەی شاری پزیشکی وەک تاڤگەیەک دێتە خوارەوە.

هاووڵاتییانی عێراق لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ئاماژە بەوە دەکەن، کە عەدیلە حەمودی وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەیان لەبەر گەندەڵی، نەخۆشخانەکان نۆژەن ناکاتەوە و گرنگیی بە کەرتی گشتیی تەندروستی نادات.

ئەو خەڵکە بە کۆمێنتەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن، حکوومەتەکانی عێراق، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 حزبە شیعییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، توانای دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاسایشی هاووڵاتییانی نییە.









باسنيوز
Top