ژمارەی قوربانییانی هێرشە فراوانەکەی داعش بۆ سەر باکووری بەغدا بڵاو کرایەوە
هێرشەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 1/5/2018 لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعش کرایە سەر شارۆچکەی تاڕمییە لە باکووری بەغدا و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستیان بە تەقەکردن لە هاووڵاتییانی مەدەنی کرد.
ئەوکات زانیارییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە ئەو چەکدارانە بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەر شارۆچکەکەدا گرتووە، بەڵام حکوومەتی عێراقی رەتی کردەوە ئەو چەکدارانە دەستیان بەسەر ئەو شارۆچکەیەدا گرتبێ.
رۆژی پێنجشەممە 3/5/2018، سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دوا ئاماری قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، 13 کەس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز