نه‌جه‌ف..گه‌نجێك له‌سه‌ر لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دایك و باوكى خۆى كوشت
دادوه‌ر (عه‌بدولستار به‌یره‌قدار) گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی له‌عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "دادگاى تاوانه‌كانى نه‌جه‌ف، دادبینی له‌دۆسییه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا كرد، كه دایك و باوكى خۆى له‌سه‌ر ئه‌وه كوشتووه، ڕێگه‌یان پێنه‌داوه ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تاوانه‌كه له‌دره‌نگانێكى شه‌و ئه‌نجام دراوه، ئه‌وكاته‌ى دایك و باوكى گه‌نجه‌كه له خه‌ودابوون، دواى تاوانه‌كه‌ش، تاوانباره‌كه برا و خوشكه‌كانى خۆى به‌ئاگا هێناوه‌ته‌وه و پێیگوتوون، دز و چه‌ته هاتوونه‌ته سه‌ریان و ئه‌وان تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه تاوانباره‌كه به كڵاشینكۆف تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه و دادگاش به‌پێی ماده‌ى 406/ 1/ ئـ سزاكه‌ى ده‌ركردووه.
باسنيوز