نهتهوه یهكگرتووهكان ئاماری ژمارهی قوربانیانی عێراق له مانگی نیسانی 2018 بڵاودەکاتەوە
ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لەکاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.
ژمارەی گشتی قوربانیانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی نیساندا تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانیانی پۆلیس) 64کوژراو و 121 بریندار بووە.
پارێزگای ئەنبار بهركهوتهترین پارێزگابووە، 153 هاووڵاتی مهدهنی بوونهته قوربانی (24 كوژراو و 29 بریندار). دوای ئهو پارێزگای بەغدا دێت كه ئامارهكانی برتییه له (8 كوژراو و 30بریندار) و لە کەرکووکیش (10 كوژراو و 21 بریندار) هەبوون .
یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عیراق، لەبارەی ئامارەکان ئاماژەی بەوەکرد: "ژمارەی قوربانیان لە ساڵی رابردوو و لەدوای تێکشکاندنی داعش لە راپۆرتەکاندا بەشێوەیەکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە. ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام خۆشترین هەواڵ لەکاتێکدا دەبێت کە عێراق خاڵی بێت لە مەترسی تیرۆر و بەشێوەیەکی سەرتاسەری لە ئاشتیدابێت.
rudaw -