دوو گەشتیاری ئێرانی لە سنووری شەلەمچە بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران

 دوو گەشتیاری ئێرانی لە سنووری شەلەمچە بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، دەستگیركردنی دوو گەشتیاری هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی لە دەروازەیەكی سنووری نێوان عێراق ـ ئێران ڕاگەیاند.



بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، كە دوێنێ یەكی ئایار بڵاو كراوەتەوە و وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە "دوێنێ سێشەممە یەكی ئایاری 2018، لە دەروازەی سنووری (شەلەمچە) ی نێوان عێراق ـ ئێران، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی گومرك و دەروازە سنوورییەكەوە گەشتیارێكی ئێرانی بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە لەجۆری (هیرۆیین و حەشیش) دەستگیر كراوە".



بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "دوێنێ 30/4/2018، لەهەمان دەروازەی سنووری نێوان عێراق ـ ئێران، گەشتیارێكی دیكەی ئێرانی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی گومرك و دەروازە سنوورییەكەوە بە بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆیین) دەستگیر كراوە".



لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە "دەستگیركراوەكان ڕێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیراوەتەبەر و ڕادەستی دادگا كراون".








باسنيووز
Top