میلیشیاى عه‌سائیب: عه‌بادی ناوى حه‌شدى شه‌عبى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قۆستووه‌ته‌وه‌

 میلیشیاى عه‌سائیب: عه‌بادی ناوى حه‌شدى شه‌عبى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قۆستووه‌ته‌وه‌
له‌ڕۆژانى ڕابردوو، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ڕه‌خنه‌ى توندى له‌و لایه‌نانه‌ گرت، كه‌ ناوى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنن، له‌وباره‌یه‌وه‌ گرووپى عه‌سائیب وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و عه‌بادی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كه‌ى ده‌كات.

له‌یس عزارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خزعه‌لى، ڕای گه‌یاند: "شانازی كردن به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى حه‌شدى شه‌عبی، واتاى قۆستنه‌وه‌ى نادات".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان پابه‌ندن به‌ ڕاسپارده‌كانى مه‌رجه‌عییه‌تى باڵاى شیعه‌كانه‌وه‌ (عه‌لى سیستانی)، گوتیشی: "به‌ڵام ئێمه‌ به‌رگرى له‌ حه‌شد ده‌كه‌ین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى گرووپى عه‌سائی، گوتیشی: "نزیكترین نموونه‌ بۆ قۆستنه‌وه‌ى ده‌سشتكه‌وتى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، لیستى نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادى به‌كارى ده‌هێنێت، چونكه‌ زۆر ڕوونه‌ ناوه‌كه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ حزبه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش".








باسنيوز
Top