ئه‌و به‌رپرسه‌ى كوژرا ویستوویه‌تى ناوى هه‌زاران "بندیوار" له‌ میلیشاى حه‌شد ئاشكرا بكات

 ئه‌و به‌رپرسه‌ى كوژرا ویستوویه‌تى ناوى هه‌زاران
ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ به‌غدا به‌به‌رچاوى خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا، ویستوویه‌تى ناوى (بندیواره‌كان)ى نێو میلیشیاكه‌ ئاشكرا بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و شێوازه‌ى بۆ كوشتنى قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی میلیشیاى حه‌شد كه‌ له‌نێو ناوچه‌یه‌كی پارێزراوى وه‌كو كه‌ڕاده‌ له‌ به‌غدا جێبه‌جێ كرا، گومانى زۆر له‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێكار، دروست ده‌كات.



ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ زوبه‌یدی، ناوبانگێكى باشى له‌نێو میلیشیاكه‌ و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان هه‌بووه‌، گوتیشی: "له‌هه‌وڵدا بوو هه‌زاران ناوى بندیوار له‌نێو ڕیزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا بكات، چونكه‌ پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ پێیوایه‌، گومانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند گرووپێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌كوشتنى ئه‌و به‌رپرسه‌ بووه‌، به‌دووریشی ده‌زانێت، لایه‌نه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ دۆسییه‌كه‌، بتوانن چۆنێتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ و تاوانباران ئاشكرا بكه‌ن و بیانده‌ن به‌دادگا.



ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌موو به‌یاننامه‌كان له‌دواى كوشتنى زوبه‌یدی، ناوى داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانى تێدا نییه‌، هه‌مووشیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌"غه‌در" كوژراوه‌، گوتیشی: "پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، كه‌ گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌، گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ ناوى بندیواره‌كانى ئاشكرا بكردایه‌، زیانیان پێده‌گه‌شت".



ڕۆژی 29/ 4/ 2018 ده‌سته‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، كوژرانى قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی حه‌شدى ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ به‌غدا، كوژرا





باسنیوز
Top