سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیئتیلافه‌كه‌ى عامرى و گرووپه‌كه‌شى به میلیشیا ناو ده‌بات
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كێك له شوێنه‌كه‌وتووانى ڕه‌وته‌كه‌ى، نووسیویه‌تى: "به هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێم، زۆرجار گرته ڤیدیۆییه‌كانتان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینم، له بانگه‌شه‌كاندا ناوى حه‌شدى شه‌عبی ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگی زیاترى پێ كۆ بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكتان جگه له‌وه مێژوویه‌كی شه‌ریفانه‌ى نییه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كاره‌یان، یاخیبوونه له گوته‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان (عه‌لى سیستانى) و سه‌رجه‌م مه‌رجعه‌كانى تر، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێكى ژیر هه‌بێت ڕازی بێت به‌وه‌ى شه‌ڕى دژ به داعش بكرێته بابه‌تێكى بانگه‌شه".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ "خوا" و شه‌هید و برینداره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك: "میلیشیا ناشرین و بێزراوه‌كان".
باسنيوز