داعش دوو هاووڵاتى عێراقی به‌تۆمه‌تى پشتیواینكردن له‌ هه‌ڵبژاردن گولـله‌باران كرد

 داعش دوو هاووڵاتى عێراقی به‌تۆمه‌تى پشتیواینكردن له‌ هه‌ڵبژاردن گولـله‌باران كرد
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ، داعش دوو هاووڵاتى عێراقی به‌هۆى پشتیوانیكردنیان له‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، گولـله‌باران كرد.

وه‌ك ئاژانسى هه‌واڵیی (ڕۆیته‌رز) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی ئاژانسى (ئه‌عماق)ی زمانحاڵى داعش، چه‌كدارانى ڕێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ دوو هاووڵاتیان له‌ شارۆچكه‌ى (تارمییه‌)ی سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، گولـله‌باران كرد.

هاوكات، ئه‌بو حه‌سه‌ن مهاجر، گوته‌بێژى داعش، له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا حكوومه‌تى عێراقی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، كه‌ بووه‌ به‌ بریكارى ئێران، بۆیه‌ هۆشدارى دا له‌وه‌ى، هه‌موو كاندیده‌كان و ئه‌وانه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگ ده‌ده‌ن، ده‌كرێنه‌ ئامانج.

پێشتریش داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، كه‌ له‌ ڕۆژى ده‌نگداندا (12/ 5/ 2018) هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگده‌رانیش ده‌كرێنه‌ ئامانج.









باسنيوز
Top