حەشدی شەعبی رێگا بە بانگەشەی هیچ لایەنێک لە دیالە نادات

 حەشدی شەعبی رێگا بە بانگەشەی هیچ لایەنێک لە دیالە نادات
میلیشیاکانی حەشدی شەع ی رێگا بە بانگەشەی هیچ کاندید و لیستێک لە دەرەوەی هاوپەیمانییەکەی خۆی، لە پارێزگای دیالە لە باکووری بەغدا، نادات.



بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید)، چەکدارانی حەشدی شەعبی بانگەشەکردنیان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاکە لە لیستە جیاوازەکان بە هاوپەیمانییەکەی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشەوە، قەدەغە کردووە.



ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەلیم جبوریی سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی رێگریی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە نەیتوانیوە ئاهەنگێک بۆ بانگەشەکردن بۆ لیستەکەی لە دیالە، ساز بکات.



حەشدی شەعبی، کە لە چەند گرووپێکی چەکداریی تائیفی پێک هاتووە، بە لیستێک بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و حکوومەتی عێراقیش توانای راگرتن و فەرمانکردنی پێیان نییە.



بڕیارە رۆژی 12/5/2018 لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش رۆژانی 14/4/2018 تا دوو رۆژ بەر لە هەڵبژاردن، بۆ بانگەشەی کاندید و لیستەکان دیاری کردووە.






باسنيوز
Top