عەبادی سەردانی کەرکووک دەکات
بڕیارە رۆژی شەممە 28/4/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، بۆ بانگەشە بۆ لیستەکەی، سەردانی کەرکووک بکات.
شێخ سوفیان عومەر ئەلنعێمی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لە کەرکووک، کە خزمێکی نزیکی عزەت دوریی جێگری سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراقە و لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە داواکراوە، سەردانەکەی عەبادی میدیا عێراقییەکان پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەو سەردانەی حەیدەر عەبادی بۆ کەرکووک، یەکەم سەردانیەتی دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە، کە بەهۆی خیانەتی گرووپێکەوە شارەکەیان داگیر کرد.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز