راوێژکارێکی عەبادی هێرش دەکاتە سەر نوری مالیکی
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، حکوومەتی پێشووی عێراق، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکرد، بە هۆکاری سیاسی هەڵاواردنی لەنێوان خەڵکی دەکرد.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە سەردەمی حکوومەتەکەی پێشوودا، نوری مالیکی وەرگرتنەوە و هێنانەوەی پارەکانی عێراقی لە دەرەوە پشتگوێ خستبوو و گرنگیی پێ نەدەدا.
نوری مالیکی لە ساڵەکانی 2006-2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.
باسنيوز