کاندیدێکی هەڵبرژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەرەی توركمانی لە کەرکووک و ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
هێرشەکە شەوی سێشەممە 24/4/2018 کراوەتە سەر ماڵی عەمار کەهییەی کاندیدی بەرەی تورکمانی لە گەڕەکی تسعین لە ناوەڕاستی کەرکووک.
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەهۆی هێرشەکەوە، هاووڵاتییەک کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستا چۆنێتیی هێرشەکە و هیچ زانیارییەک لەبارەی رەوشی تەندروستیی کاندیدەکەی بەرەی تورکمانی بە تەواوی ئاشکرا نەبووە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن، کە بە مووشەکێک ماڵەکەی کراوەتە ئامانج.
دوای داگیرکردنی کەرکووک بە هاوکاریی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی توانای پاراستنی سەقامگیریی ئەو شارەیان نییە و بەردەوام کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتن روو دەدەن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
باس‌نیوز