عه‌لاوی: سوننه‌كان مه‌ڕن و به‌دوای شوان‌دا ده‌گه‌ڕێن
ئه‌یاد عه‌لاوی له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ئه‌ندرۆ پیك، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، گوتوویه‌تی: "سوننه‌كان به‌دوای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پیاوێكی به‌هێزه‌وه‌ن، رووخانی سه‌ددام حسێن كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ریان و پێویسته جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ بدۆزرێته‌وه".
عه‌لاوی گوتوویه‌تی: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌به‌ره‌دم ده‌رفه‌تێكی مێژووییدایه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی سوننه له‌به‌رده‌م شیعه‌كاندا كه سه‌ركرده‌ی زۆریان هه‌یه. هه‌ر چه‌نده سه‌ركرده شیعه‌كان له رواڵه‌تدا ناكۆك ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و كێشه‌یه‌ك یه‌خه‌یان بگرێت یه‌كگرتوون، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیشدا ئه‌وه بینرا".
مه‌كگۆرك له‌و دیداره‌دا گوتوویه‌تی: "عه‌ره‌بی سوننه ئه‌و هێزه‌یان له‌ده‌ستداوه كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بن و له‌م قۆناغه‌دا ناتوانرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت، شاره‌كانیان خاپوور كراوه‌و نیوه‌یان له خێوه‌تگاكاندا ده‌ژین و ئه‌وان ئینتیماكانیشیان له نێوان سعوودیه و قه‌ته‌ر و توركیا په‌رت بووه".
K24