وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ڕێككه‌وتین

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ڕێككه‌وتین
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، واشنتۆن ئاگادار بووه‌ له‌ هێرشى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق له‌ سووریا، هاوكات له‌ ڕێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا بۆ له‌ناوبردنی داعش و پارێزگاریكردن له‌ مووسڵ، به‌رده‌وامه‌.



هیزه‌ر نوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "به‌م دواییانه‌ جۆن سولیڤان، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ (وه‌زیر به‌وه‌كاله‌ت) سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان كۆبووه‌وه‌".



ئاشكراشی كرد، كه‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا، وه‌زیری به‌وه‌كاله‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى مووسڵ، ڕێككه‌وتن كرا.

لێدوانه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕۆژێك دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ عێراق ڕای گه‌یاندبوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ سووریا، بۆردوومانى بنكه‌ و باره‌گاكانى داعشی كردووه‌.
bas news-
Top