شاندێکی سه‌ربازیی رووسیا و ئێران و سووریا و عێراق لە بەغدا كۆبوونه‌وه‌

 شاندێکی سه‌ربازیی رووسیا و ئێران و سووریا و عێراق لە بەغدا كۆبوونه‌وه‌
شاندێکی سەربازیی رووسیا، سووریا، عێراق و ئێران، بۆ تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی تیرۆر لە بەغدا کۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 20\4\2018، وه‌زاره‌تى به‌رگریى كۆمارى ئیسلامى ئێران، رای گه‌یاندووە، کە شاندى سه‌ربازیى رووسیا، سووریا، عێراق و ئێران له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و كارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.

وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئێران، ئەوەشی خستووەتەڕوو روونیكردووه‌ته‌وه‌، کە ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى چوار لایه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ ئه‌منییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ تیرۆر ئه‌نجام دراوه‌.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لیوا سه‌عد عه‌لاق، له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیى تیمى عێراقى کردووە و ئێرانیش له‌ ئاستى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌میر حاته‌مى، به‌شدارى كردبوو.

سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى نێوان ئه‌و چوار وڵاته‌ له‌ 2015ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و ئه‌ركى سه‌ره‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆره‌.











باسنيوز
Top