سزای لەسێدارەدان بۆ بەناو "دادوەر"ێکی تیرۆریست دەرکرا
عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو کەسە بووەتە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لە کاتی داگیرکردنی پارێزگای نەینەوا لەلایەن ئەو رێکخراوەوە، کراوەتە دادوەری باری شارستانیی داعش.
عەبدولستار بەیرەقدار بەبێ ناوهێنانی ئەو دادوەرە تیرۆریستەی داعش، رایگەیاندووە، دادگای تاوانەکان لە پارێزگای نەینەوا بەپێی ماددەی چواری یاسای تیرۆری عێراقی، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو دادوەرەی داعش دەرکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە پارێزگای نەینەوا و لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز