شەقامەکانی بابل لە پۆستەری کاندیدەکان پاک دەکرێنەوە

شەقامەکانی بابل لە پۆستەری کاندیدەکان پاک دەکرێنەوە
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی بابل پۆپستەری کاندیدەکان لە شەقامەکانی شارەکە، لا دەدات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێ، هاووڵاتییان و تیمەکانی قامیقامییەتی بابلی سەنتەری پارێزگای حلە لە باشووری بەغدا، پۆستەری هەموو کاندیدەکان تێک دەدەن و لە شەقامەکان لایان دەدەن.

سەڵاح فەتلاوی، قایمقامی بابل رایگەیاندووە، ئەو پۆستەرانە لەسەر شۆستەی شەقامەکان دانراون.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018، لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش تا 48 کاتژمێر بەر لە رۆژی هەڵبژاردن، رێگای بە کاندیدەکان داوە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن.










باسنيوز
Top