ئەمریكا تیرۆریستێكی داعش لە عێراقەوە دەگوازێتەوە شوێنێكی نادیار
ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاند بەنیازن چەكدارێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كە رەگەزنامەی ئەمریكی هەیە، لە عێراقەوە بگوازنەوە وڵاتی سێیەم، بێ ئەوەی ناوی ئەم وڵاتە ئاشكرا بكەن.
گواستنەوەی ئەم چەكدارەی داعش بەمەبەستی دادگاییكردنیەتی لەلایەن ئەمریكاوە، بەڵام لە دەرەوەی خاكی وڵاتی ئەمریكا.
تیرۆریستە ناوی (جۆن دو)ە و لە ئەمریكا لەدایك بووە، هەڵگری رەگەزنامەی سعوودیەشە، پێشتر لە سووریا دەستگیر كراوە و بۆ زیندانیكردن هێنراوەتە عێراق.
ئەمەش یەكەم بڕیاری لەم شێوەیەی ئەمریكایە لە سەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپدا، كە چەكدارێكی تیرۆریستی خاوەن رەگەزنامەی ئەمریكی بگوازنەوە و دادگایی بكەن.
یەكێتیی ئازادییە مەدەنییەكانی ئەمەریكا كە وەكو پارێزەری بەرگری لە جۆن دو كار دەكەن، لەمبارەیەوە رەخنەیان لە ئیدارەی ترەمپ گرتووە و داوا دەكەن چەكدارەكە راستەوخۆ بگەڕێندرێتەوە ئەمریكا، نەك لە وڵاتی دووەمەوە بەبێ ئەوەی تۆمەتی رووبەروو بكرێتەوە، بگوازرێتەوە وڵاتی سێیەم.
جێی باسە دو ماوەی حەفت مانگە دەستگیر كراوە.
bas news-