عێراق وەڵامی ”دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی کەمپەکان“ دەداتەوە

 عێراق وەڵامی ”دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی کەمپەکان“ دەداتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی راپۆرتێک ئامادە دەکات و وەڵامی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لەبارەی ”دەستدرێژیکردن“ە سەر ژنانی کەمپنشین، دەداتەوە.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ستار نەورۆز، گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران لە هەردوو پاریزگای نەینەوا و کەرکووک کردووە، راپۆرتێک لەبارەی ژیانی ژنان لە کەمپەکان، ئامادە بکەن.



ستار نەورۆز هەروەها رایگەیاندووە، دوای گەیشتنی راپۆرتی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، کە دەرباز محەمەد وەزیریەتی و سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە، وەڵامی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەت دەداتەوە.



رۆژی سێشەممە 17/4/2018، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ژنانی کەمپەکانی عێراق بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سووکایەتیان پێ دەکرێت و لەبەرامبەر پێدانی هاوکاریی مرۆیی، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر.




باسنیوز
Top