عیزەت دووری پەیامێكی ئاگرینی بڵاوكردەوە
دووری لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە دا كە "شەڕی ناچارەكی" ڕادەگەیەنن، ئەگەر تەواوی دەستگیركراوە عێراقییەكان ئازاد نەكرێن و كۆتایی بە دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی بەرپرسانی ڕژێمی لەناوچووی بەعسدا نەیەت.
هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە ئەگەر یاساكانی ڕیشەكێشكردنی بەعس و قەدەخەكردنی حزبی بەعس هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا دەستپێكردنی شەڕ ڕادەگەیەنن.
ئەمینداری حزبە هەڵوەشاوە و قەدەخەكراوەكەی عێراق ئاماژەشی بەوەدا كە سعوودیە رووبەڕووی هەمان چارەنووسی پیلانگێڕی عێراق و سووریا و یەمەن دەبێتەوە. بەڵام لەگەڵ هەموو دۆخێكدا، ئەوان وەكو حزبی بەعس شان بەشانی سعودیە دەمێننەوە.
لەبارەی قەتەریشەوە گوتی پێویستە سعودیە و تەواوی وڵاتانی كەنداو بزانن كە كەوتنی قەتەر مانای كەوتنی كەنداو و تەواوی نەتەوەی عەرەبە.
bas news-