عه‌بادی دواى چوار مانگ له‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنى كۆتایی هۆشداریی له‌ مه‌ترسی داعش ده‌دات

عه‌بادی دواى چوار مانگ له‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنى كۆتایی هۆشداریی له‌ مه‌ترسی داعش ده‌دات
سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/ 4/ 2018 هۆشداریی له‌ مه‌ترسییه‌كانى داعش بۆ سه‌ر عێراق دا و ڕای گه‌یاند، سه‌رباری ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر تیرۆریستان، به‌ڵام تائێستاش مه‌ترسییان هه‌ر ماوه‌.



حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ كۆنگره‌یه‌ك له‌ به‌غدا، ڕای گه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ى خاك له‌ تیرۆریستان به‌رده‌وامه‌، گوتیشی: "تیرۆریستان له‌ 10 وڵاته‌وه‌ بۆ عێراق هاتوون".



ئاشكراشی كرد، كه‌ تیرۆریستان لێره‌ و له‌وێ، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ و بیابانه‌كانى خۆرئاوا و ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان له‌هه‌موو عێراق، ده‌یانه‌وێت خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه‌.



ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ 9/ 12/ 2017 سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر ڕێكخراوى داعش ڕا گه‌یاند، به‌م هه‌ر دواى ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستییان ئه‌نجام دا.
bas news-
Top