بەرپرسێکی عێراقی: داعش دەستی بە جموجۆڵێکی نائاسایی لە باکووری بەغدا کردووە
محەمەد زەیفان ئەلعوبێدی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەدێی عوزێم لە پارێزگای دیالە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەن لە سنووری نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق.
محەمەد زەیفان ئەلعوبێدی هەروەها رایگەیاندووە، پێشتر جموجۆڵی داعش بەو شێوەیە نەبووە و ”نائاساییە“، هۆشداریشی داوەتە حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان لەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ”پیلانی کردەیەک“ دادەڕێژێت.
لە چەند هەفتەی رابردوودا، چەکدارانی داعش چەندین کردەی تیرۆریستییان لە باشووری کەرکووک تا دەگاتە بەغدا ئەنجام داوە.
ئەو جموجۆڵ و پیلانانەی داعش دوای ئەوە دێت، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەـزیرانی عێراق لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو رایگەیاند، کە هێزەکانیان بەسەر داعشدا سەرکەوتن و داعش لە عێراق کۆتایی پێ هات.
باسنيوز