سه‌در داوا له‌ سه‌رایا ده‌كات "رێگه‌ی مه‌رگ" كۆنتڕۆڵ بكه‌ن

سه‌در داوا له‌ سه‌رایا ده‌كات
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە چەكدارانی میلیشیای سەرایا سەلام دەكات لە رێگەی كەركووك بەغدا بڵاوببنەوە و دۆخی ئه‌منی رێگه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

سەفا تەمیمی, گوتەبێژی میلیشیای سەرایا سەلام ئاشكرایكرد، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر فەرمانی كردووە بە بڵاوبوونەوەی ھێزەكان لەسەر رێگای كەركووك بەغدا، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئەمنی رێگاكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، وەك بەشێك لە فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگە دەڵێن، ھەوڵێك ھەیە بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، تاكو بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەكانی دیكەی عێراق، سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە بگێڕنەوە، كە دوای داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر رۆژ بەرۆژ دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە بەرەو ئاڵۆزی زياتر دەچێت.

ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش، جموجۆڵه‌كانییان له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ زیادیكردووه‌ و تا ئێستاش له‌ رێگه‌ی دانانی بازگه‌ی وه‌همی، ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدیان رفاندووه‌ و كوشتووه‌.




K24
Top