مشعان جبوورى گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی ئاشكرا ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "كه‌س" ناتوانێت زیادكردنى ئاشكرای فرۆشتنى دراو ڕابگرێت، چونكه سیاسییه‌كان خاوه‌ن بانكه‌كان و هه‌ر حزبێك سێ بۆ چوار بانكی هه‌یه.
مشعان جبوورى، ئه‌ندامی لیژنه‌ى ده‌ستپاكیی له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند: "كه‌س ناتوانێت زیادكردنی ئاشكراى فرۆشتنى دراو ڕابگرێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، سیاسییه‌كان خاوه‌ن بانكه بندیوارهكانن".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه هه‌ر حزبێكى گه‌وره سێ بۆ چوار بانكی هه‌یه و كراون به‌ناوى برا یان زاوا و خه‌زوور و خاڵۆ و كه‌سوكارى تره‌وه، گوتیشی: "زیادكردنی فرۆشتنى دراو، بریتییه له دوكانێك كه ته‌نها قازانجی بۆ ئه‌و حزبانه‌یه".
بانكی ناوه‌ندیی عێراق، له‌ڕێگه‌ى زیادكردنی ئاشكراوه، دۆلار به بانكه ئه‌هلییه‌كان و كۆمپانیاكانى هه‌واڵه‌كردنی دراو ده‌فرۆشێت، كه رۆژانه نزیكه‌ى 150 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت، به‌هۆى گه‌نده‌ڵیشه‌وه، پاره‌ى یه‌ده‌گى بانكیی، كه‌م بووه‌ته‌وه.
bas news-