شەڕی ھێزەكانی عێراق و داعش لە نزیك خورماتوو دەستیپێكردەوە

شەڕی ھێزەكانی عێراق و داعش لە نزیك خورماتوو دەستیپێكردەوە
بە گوێرەی زانیارییەكان، شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی نێوان کفری و خورماتوو بەردەوامە و سوپای عێراق فڕۆكەی جەنگی بەكارھێناوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە زنجیرە چیاکانی ناوچەی غەرە و قوڕچای لە نێوان کفری و خورماتوو هێرشیان کردووەتە سەر چەکدار داعش و تاوەکو ئێستا شەڕ بەردەوامە".

گوتیشی: "جگە ھێرشی زەمینی هێزەکانی عێراق، فڕۆکەش بۆ بۆردوومانکردنی پێگەکانی داعش بەکار دەهێنن".

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لە دوای 16 ئۆكتۆبەری 2017، بۆشایی ئەمنی لەناوچەكە دروستبووە و چەكدارانی داعش لە سنوورەكانی كەركووك و گەرمیان دەستیان بە چالاكی كردووەتەوە".

بەپێی میدیا عێراقییەكان، لە شەڕەكەی ئەمڕۆی نێوان ھێزەكانی عێراق و داعش، چەكدارێكی داعش بەر لەوەی خۆی بتەقێنێتەوە كوژراوە.


ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لە ناوچەی حەفایری نزیك سەعدییەی سەربە پارێزگای دیالە، چەكدارانی داعش ھێرشییان كردە سەر چەكدارانی حەشدی شەعبی لەناوچەكە، بەرپەچی ھێرشەكە دراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانەكان ئەو شەڕە رانەگەیەندراوە.





K24
Top