بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی بەهۆی ”گەندەڵی“ دوور دەخرێتەوە

 بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی بەهۆی ”گەندەڵی“ دوور دەخرێتەوە
دەستەی دەستپاکیی عێراق بە فەرمانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی دوور دەخاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسراوێکی بۆ دەستەی نەزاهە ناردووە و تێیدا داوای دوورخستنەوەی ئەحمەد ساعدی، پشکنەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی کردووە.

نەزاهە بە پشت بەستن بە نووسراوەکەی نووسینگەی عەبادی، داوای لە عەدیلە حەمود، وەزیری تەندروستی کردووە ئەحمەد ساعدی بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە.

هەروەک دەستەی نەزاهە رایگەیاندووە، دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی بەهۆی چەند کەیسێکی پەیوەندیدار بە گەندەڵییەوە هەیە.









باسنيوز
Top