پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا هەوڵی پارچە پارچەکرنی عێراق دەدات

پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا هەوڵی پارچە پارچەکرنی عێراق دەدات


پەرلەمانتارێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا هەوڵی پارچە پارچەکردنی عێراق دەدات.



رۆژی چوارشەممە 21/3/2018، محەمەد سەیهود، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمریکا بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنێتەوە کەرکووک و پارێزگارێکی کوردیش بۆ شارەکە، دابنێت.



محەمەد سەیهود پێی وایە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کەرکووک هەوڵێکە بۆ پارچە پارچەکردنی عێراق و بە پلانگێڕییەکی نوێی ئەمریکای دادەنێت.



دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، ئەو میلیشیایانە کەسێکیان وەک پارێزگاری کەرکووک دیاری کردووە و ئەویش چەندین بڕیاری دژی پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکووک بە تایبەت هاووڵاتییانی کورد، دەرکردووە.



ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.
bas news-
Top