دیپلۆماتکارێکی بەریتانی: لە عێراق شکستخواردووەکانی خوێندن حوکمڕانی دەکەن
ژنە دیپلۆماتکارێکی بەریتانی رایدەگەیەنێت، کە ئەو قوتابییانەی لە خوێندن شکستیان هێناوە، حوکمڕانیی عێراق و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە دەکەن.
میدیا عێراقی و عەرەبییەکان پۆلینکردنێکی خاتوو جێین ماریۆت، باڵیۆی پێشووی بەریتانیا لە یەمەنیان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا قوتابییانی لەسەر بنەمای سەرکەوتن، پۆلین کردووە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، جێین ماریۆن راپۆرتێکی پێشکەشی ئەنجومەنی گشتیی وڵاتەکەی کردووە و تێیدا رایگەیاندووە، لە عێراق و وڵاتە عەرەبییەکان، قوتابییە شکستخواردووەکان حوکمڕانیی وڵات دەکەن.
پۆلینکردنەکەی خاتوو جێین ماریۆت:
- قوتابییە خاوەن نمرە یەکەمەکان (زۆر زیرەکەکان) دەچنە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری.
- قوتابییە خاوەن نمرە دووەمەکان دەچنە کۆلێژەکانی کارگێڕی و ئابووری. بەمەش دوای دەرچوونیان، قوتابییە پلە یەکەمەکان بەڕێوە دەبەن.
- قوتابییە خاوەن نمرە سێیەمەکان روو دەکەنە سیاسەت و دوای دەرچوونیان، سیاسەتی وڵات بەڕێوە دەبەن و پلە یەک و دووەکان بەڕێوە دەبەن.
- قوتابییە شکستخواردووەکان لە خوێندن، پەیوەندیی بە سوپا و پۆلیسەوە دەکەن و بە ئارەزووی خۆیان یاری بە سیاسییەکان دەکەن، هەندێ جار لەسەرکار لایان دەبەن یان دەیانکوژن.
- ئەوەی زۆر سەیرە، ئەو کەسانەن، کە هەرگیز ناچنە بەر خوێندن، دەبنە شێخی عەشیرەتەکان و فەرمان بەسەر هەموو ئەوانەی پێشوو دەکەن.
bas news-