ئه‌مریكا به‌ڵێنێك به‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى ده‌دات

ئه‌مریكا به‌ڵێنێك به‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى ده‌دات


فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكی كه‌ له‌ بنكه‌ى (عه‌ین ئه‌سه‌د) له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار جێگیر كراون، ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانى هه‌وڵ نادات (ئه‌بو به‌كر به‌غدادى) ده‌ستگیر بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ حزبى به‌عس بێ به‌رییه‌ له‌ داعش.



ماڵپه‌رى (بی جی ئه‌مریكی) له‌سه‌ر زارى كۆلۆنێل (سیس فۆلۆسۆم)، فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكی له‌ بنكه‌ى (عه‌ین ئه‌سه‌د) له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار، له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى په‌نتاگۆنى راگه‌یاند: "من باوه‌ڕم به‌و ڕاپۆرتانه‌ نییه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، داعش، سه‌ركرده‌كانى ڕژێمى پێشووى بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى هێزه‌كانى، قۆستبێته‌وه‌".



ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌وه‌ى داعش و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانى كردوویانه‌، جۆرێك له‌ ئایدۆلۆجیاى ئاڵۆز بووه‌ و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ ئێمه‌ لێیان تێده‌گات.



باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ پێویستییان به‌وه‌ نییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دواى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى بكه‌ون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌كانى داعشه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پلانداڕێژراو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سیان نه‌مێننه‌وه‌ بیپارێزن، له‌ كۆتاییشدا ده‌یده‌ین به‌ دادگا.

پێشتر ڕۆژنامه‌ى (یه‌نى شه‌فه‌ق)ى سه‌ر به‌ ئاكپارتنى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا، به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌ 17ى كانوونى یه‌كه‌م ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌ له‌ شارى حه‌سه‌كه‌.
bas news-
Top