عه‌لاوى: به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان سیاسییه و بۆ گوشاره
جێگرێكى سه‌رۆك كۆمار، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى پێشێلكاریی ده‌ستووریی، فوئاد مه‌عسووم یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراقی بۆ په‌رله‌مان نارده‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ڕێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سیاسییه و بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێمه.
ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕایگه‌یاند: "یاسای بودجه پێشێلكاریی و كێشه‌ى ده‌ستوورى زۆرى تێدایه، بۆیه سه‌رۆك كۆمار بۆ په‌رله‌مانى گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تى".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێشتر په‌رله‌مان هه‌ڵه‌ى كرد له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران دا: "ئه‌مه له‌سه‌ر گۆى زه‌ویدا شتى وا نییه و نه‌بووه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وكاته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بووه، ڕێژه‌ى 17%ى بودجه‌ى به هه‌رێمى كوردستان داوه، له‌به‌ر پێشمه‌رگه و پرسه ئیدارییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێم، بووه، گوتیشی: "ڕێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم له یاسای بودجه‌ى سیاسییه و بۆ فشارخستنه سه‌ر كوردستانه".
پێشتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، ڕای گه‌یاند، كه فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆكى كۆمار، یاسای بودجه‌ى بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه: "زیاتر له خاڵى تێدایه كه پێچه‌وانه‌ى یاسای بهكاربهرهكانن".
bas news-