تەقینەوەیەک لە بەغدا رووی دا

تەقینەوەیەک لە بەغدا رووی دا
تەقینەوەیەک لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.



تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە رۆژی پێنجشەممە 15/3/2018 لە بازاڕێکی میللیی ناوچەی رەزوانییە لە رۆژئاوای بەغدا، رووی داوە.



بەهۆی تەقینەوەکەوە، هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، چوار هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.



بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و بڵاو بوونەوەی دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداری لە شەقام و شارەکانی عێراق، بەردەوام کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بەغدای پایتەخت، روو دەدەن.
bas news-
Top