عەرەفات کەرەم: دوو ڕۆژە بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانە ناکرێت

عەرەفات کەرەم: دوو ڕۆژە بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانە ناکرێت


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، دوو ڕۆژە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێرق بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە ناکرێت و ئەمەش کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمانە.



د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: "وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەرنامەمان دایە بگەڕێینەوە کوردستان، چونکە دوو ڕۆژە بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان دوا دەخرێت، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە و ئەمەش کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە".



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: ”بڕیار بوو 27ی ئادار کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی پەرلەمان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بکرێت، بەڵام پێموایە ئەستەمە ڕێژەی یاسای تەواو بێت، چونکە بەشێک لە پەرلەمانتارەکان بەهۆی سەرلەنوێ خۆ کاندیدکردنەوەیان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان".
bas news-
Top