وه‌زیری به‌رگرى ئه‌ڵمانیا: چیتر چه‌ك بۆ عێراق نانێرین

وه‌زیری به‌رگرى ئه‌ڵمانیا: چیتر چه‌ك بۆ عێراق نانێرین
وه‌زیری به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/ 3/ 2018 ڕه‌تی كرده‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌ركى مه‌شقكردنی سه‌ربازیی، چه‌كى نوێ بۆ عێراق بنێرن.


ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى (بۆندستاگ)، ڕای گه‌یاند: "دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی لێدێت، ته‌نها ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ بۆ عێراق ده‌نێرێن كه‌ بۆ شه‌ڕ نێن".


ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌نارده‌كان بریتین له‌ پێداویستى پزیشكیی و كه‌ره‌سته‌ى دژه‌ مین بۆ له‌ناوبردنى داعش ده‌نێرین.


فۆن دێر لاین، گوتیشی: "شه‌ڕه‌ سه‌خته‌كه‌ى دژ به‌ داعش كۆتایی پێهات، له‌گه‌ڵیشیدا ناردنى چه‌ك كۆتایی پێهات".


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئێستا گرنگى به‌ پاراستنى سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، له‌سه‌ر پته‌وكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق.
bas news-
Top