فراكسیۆنێكى شیعه: 5 ملیۆن دۆلار دراوه بۆ ده‌ركردنى تیرۆریستێكى سعوودی
سه‌رۆكى فراكسیۆنى (سادقون) له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/ 3/ 2018 ئاشكراى كرد، 5 ملیۆن دۆلار دراوه بۆ ئه‌وه‌ى "تیرۆرستێكى سعوودی" له زیندانه‌كانى عێراق ده‌ر بكرێت، هاوكات باڵیۆزخانه‌ى وڵاتنى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كانیان به پاره كڕیوه.
حه‌سه‌ن سالم، سه‌رۆكى فراكسیۆنى سادقوون له په‌رله‌مانى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ى سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه، ڕی گه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ى جێی خۆشحاڵیمان نییه، چونكه سعوودیه به‌رده‌وام بووه له دژایه‌تیكردنى عێراق".
پرسیارى ئه‌وه‌شى ده‌كرد، كه بڕی چه‌ند دراوه بۆ "ئه‌م له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه گوماناوییه‌ى نێوان عێراق و سعوودیه"، هه‌روه‌ها گوتیشی: "كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سعوودیه، به‌واتاى ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆر دێت". هاوكات ڕه‌خنه‌ى له‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌گرت، كه بۆ "به‌ده‌ستهێنانى بڕێك پاره، سه‌ردانى ڕیاز ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی كرد، كه باڵیۆزی پێشووى سعوودیه له عێراق، بڕی 5 ملیۆن دۆلارى داوه بۆ ده‌ركردنى "تیرۆریستێكى سعوودی به‌ناوى عه‌بدوڵڵا عه‌زام" له گرتووخانه‌كانى عێراق.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه به‌م دواییانه، به‌هۆى گۆڕینی ماده 4ى تیرۆر، چوار ئافره‌تى چیچانى ئازادكران، گوتیشی: "یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه چوار سه‌ربازی عێراقیی كوشتووه". هاوكات باڵیۆزخانه‌كانى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه :"چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى عێراقییان به پاره كڕیوه".
bas news-