لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: سەرکۆمار ئەگەر جدییە با لە دادگای فیدراڵی تانە لە یاسای بودجە بدات
سەرحان ئەحمەد، ئەندامیی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: ”تەنیا شوێنێکی فەرمی کە توانای هەڵوەشاندنەوەی پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠١٨ی هەبێت دادگای فیدراڵی عێراق، ئەگەر دکتۆر فواد مەعسومیش جدی بێت لە بابەتی بوودجەدا ئەوان دەتوانێ لە داداگای فیدراڵی تانە لە ئەو یاسایە بدات هەروەها خاڵی لاواز و پێشێلکارییە یاساییەکان لەسەر پرۆژەکە بەدادگا بڵێت“.
ئەندامەکەی لێژنەی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ”سەرۆک کۆمار ئەگەر لە بابەتی بوودجەدا جدی بوایە، وەک پارێزەری دەستوور ئەوا پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەکە، کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدا، هەروەها لەگەڵ لایەنی هەرێمی کوردستانیش دانیشتنی دەکرد و دەبوو تێی گەیاندبان کە پشکی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە کەم ببێتەوە نادەستوورییە".
هەر لەم بارەیەوە ئیسلام حوسێن، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فواد مەعسووم بۆ ڕووداوەکانی کەرکووک و خورماتوو ناوچەکانی دیکە هەنگاوێکی نەهاویشت و بەیاننامەیەکیشی دەرنەکرد، ئایا دەتوانێت بوودجە ڕەت بکاتەوە؟.
من دەپرسم کاتێک هەموو نوینەرانی کورد پێش مانگێک بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان دەکرد و هەمووم راگەیاندنەکان باسی ئەوەیان دەکرد کورد بەشداری لە کۆبوونەوە ناکات، سەرۆک کۆمار ئەوکاتە لە کوێ بوو؟، بۆ هیچی نەکرد؟، ئێستا ئەیوێ بەم موزایەداتانە کە دوو مانگ بۆ هەڵبژاردن ماوە خۆی باش پیشان بدات، فواد مەعسوم دوایی کڵاوی بابردوو کەوتووە".
باسنیوز