فەتوایەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرچوو
ئەمڕۆ سێشەممە قاسم تائی مەرجەعێكی شیعی عێراق فەتوایەكی نوێی دەركرد لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 12ی مایسی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
مەرجەعیەتی تائی لە فەتواكەیدا رایگەیاندووە كە نابێ هاووڵاتییانی عێراق دەنگ بەو كاندیدانە بدەن كە ڕێز لە سنوورەكانی عێراق ناگرن و دەروازە سنوورییەكانی لەبەرچاو ناگرن، بەتایبەتی دەروازە ئاوییەكانی عێراق.
هەروەها داوای لە خەڵك كردووە كەسێك هەڵنەبژێرن كە ڕێزیان لێناگرێ و تەنها بەرژەوەندی خۆی دەبینێ و خەڵكیش بە جەهەنەم.
تائی فەتوای داوە دەنگ بە كاندێك نەدرێ كە نازانێ لە وڵاتەكەدا و لە جیهاندا چی دەگوزەرێ، بەتایبەتیش دەنگ بە كاندیدێك نەدرێ كە ڕێز لە مەرجەعە ئاینەكان نەگرێ.
مەرجەعە شیعیەكەی عێراق دووپاتی كردووەتەوە كە كاندیدەكان بەرپرسن لە هەموو ئازارەكانی دەنگدەران لە دنیا و قیامەتدا.
لە كۆتاییشدا رایگەیاندووە كە هەر كەسێك قسەیەكی باشی لەبارەی تاوانەكانی هاوپەیمانان و بكوژانی ڕۆڵەكانی حەشدی شیعی كردبێ، نابێ دەنگی پێبدرێ.
bas news-