موحسن سه‌عدوون: سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یاسای بودجه‌ى نییه
موحسن سه‌عدوون، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "به‌پێی ده‌ستوور، سه‌رۆك كۆمار مافى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هیچ یاسایه‌كی نییه كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌كرێت، ئه‌و ته‌نها مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له هه‌ڵه‌كانى هه‌ر یاسایه‌ك ئاگادار بكاته‌وه، نه‌ك ناوه‌ڕۆكی یاساكه، واتا مافى ڤیتۆى نییه".
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز) گوتیشی: "به‌پێی ده‌ستور، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا واژۆ له‌سه‌ر یاسا بكات، ئه‌گه‌ر واژۆى ئه‌و یاسایانه نه‌كات كه له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌وكاته ڕاسته‌وخۆ دواى ئه‌و ماوه‌یه، به‌په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیی ده‌كرێت".
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٨/٣/١٣ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، فوئاد مەعسووم بڕیاریداوه کە (پرۆژەی یاسای بودجوی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ی دارایی) بگەڕێنێتەوە کە لە رۆژی ٢٠١٨/٣/٣ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.
نوسینگەی راگەیاندن رونیکردووهتەوە، بڕیارەکەی سەرۆک کۆمار بەئامانجی سەرلەنوێ وردبینی کردن و پیاداچوونەوەیە بە ناوەرۆکی یاساكه لەرووی دەستوری و دارایی و یاساییه‌وه، ئاماژەشی کردووە کە نزیکەی ٣١ خاڵی یاساكه لەگەڵ یاسا کارپێکراوو پەیڕەوکراوەکانداو ناكۆكه و لەگەڵیاندا ناگونجێت.
باسنيوز