شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزێكى فیدڕاڵى و میلیشیای حه‌شدى شه‌عبى ڕووی دا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ڕای گه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادان له ده‌روازه‌ى شارى سامه‌ڕا له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له‌نێوان هێزێكى فیدڕاڵى و میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، ڕووی دا.
سه‌رچاوه‌كه هۆكارى دروستبوونى ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ى ئاشكرا نه‌كرد و ، ڕای گه‌یاند: "كوژرا و بریندار كه‌وتنه‌وه، كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان پله‌ى عه‌میدی هه‌یه و له لیواى 54ى پاسه‌وانه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزه له به‌غدا".
جێی ئاماژه پێدانه، میلیشیاى "سه‌رایا سه‌لام"، سه‌ر به ڕه‌تى سه‌دره به ڕابه‌رایه‌تى موقته‌دا سه‌در و دۆسیه‌ی ئه‌منی شارى سامهڕاى به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
باسنيوز